(ئه‌حمه‌د تورك)و شاندێكی باكور دێنه هه‌ڵه‌بجه
(گۆران ئه‌دهه‌م) قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بهNNA ڕاگه‌یاند، ئاگاداركراونه‌ته‌وه شانده‌كه‌ی باكوری كوردستان له‌م دوو ڕۆژه‌دا دێنه هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شداریی له‌مه‌راسیمی یوبیلی زیوینی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كه‌ن، وتیشی:"هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ پێشوازی له‌و شانده‌ی باكوری كوردستان‌و سه‌رجه‌م میوانه بیانییه‌كانی به‌شداربووی مه‌راسیمه‌كه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌كشامی توركی، هه‌ریه‌ك له(ئه‌حمه‌د تورك‌و ئایسه‌ل توغلوك) هاوسه‌رۆكانی كه‌جه‌ده‌و شاندێكی باكور له(14)ی ئادار به‌رامبه‌ر به(23)ی ڕه‌شه‌مێی (2712)ی كوردی دێنه هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شداریی له‌مه‌راسیمی یوبیلی زیوینی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كه‌ن.
بیلال جه‌عفه‌ر