ئه‌سه‌د سیناریۆیه‌كی باوكی دوباره ده‌كاته‌وه
به‌شار ئه‌سه‌د له‌ڕێگه‌ی فه‌توای موفتییه‌كانه‌وه، بڵاویده‌كاته‌وه به‌رگریكردن له‌حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ركێكی ئایینیه.(حافز ئه‌سه‌د) سه‌رۆكی پێشوی سوریا‌و باوكی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، پاشئه‌وه‌ی له‌شاری (حه‌ما) ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیانی له‌كاتی خۆپیشانداندا كوشت، داوای له‌موفتیه‌كان كرد فه‌توا ده‌ركه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌دژی حكومه‌ت بوه‌ستێت، كوشتنی حه‌ڵاڵه.
(وه‌لید شێخۆ) چالاكوانی سیاسی‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بهNNA ڕاگه‌یاند، ئه‌وسیناریۆیه‌ی (حافز ئه‌سه‌د) له‌كاتی خۆیدا له (حه‌ما) كردی، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت له‌ئێستادا دوباره‌ی بكاته‌وه.
(حه‌سون ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین) موفتی سوریا به‌فه‌رمانی به‌شار له‌ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی سوریاوه، له‌فه‌توایه‌كیدا ڕایگه‌یاندوه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی حكومه‌تی سوریان، ئه‌ركێكی ئاینییه‌و به‌جیهاد ناویبردووه.
شێخۆ رونیشیكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت به‌و كاره‌ی هه‌وڵبدات خه‌ڵك له‌خۆی نزیك بكاته‌وه‌و چیتر له‌دژی نه‌وه‌ستنه‌وه.