له11ی ئاداردا بارزانی وێنه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداردا
وێنه‌یه‌كی كۆنی خۆی بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی، 11ی
ئادار ئه‌و رۆژه‌بوو دوژمن ناچاركرا دان به‌مافه‌كانی كوردا بنێت.هاوكات
له‌گه‌ڵ هاتنی یادی (33) ساڵه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئادار، سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی كۆنی
خۆی‌و چه‌ند هاوڕێیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
بارزانی له‌باره‌ی رێكه‌وتنامه‌كه‌وه وتویه‌تی، "11ی ئادار ئه‌و رۆژه‌بوو دوژمن ناچاركرا دان به‌مافه‌كانی كوردا بنێت".
پێشتر
له‌دوای سه‌ردانی بۆ روسیای فیدراڵ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی
شه‌خسی له‌به‌رده‌م ئه‌و خانووه‌دا بڵاوكرده‌وه كه پێشتر مه‌لا مسته‌فا
باوكی له‌روسیا تێیدا ژیا بوو.
ڕێكه‌وتننامه‌ی (11)ی ئاداری ساڵی
(1970) له‌نێوان كوردانی باشوور‌و حكومه‌تی به‌عسدا واژۆكرا‌و دواتر
ناونرا به‌به‌یاننامه‌ی 11ی ئادار، هه‌رچه‌نده چه‌ند به‌ڵێنێك دران،
به‌ڵام هیچكام له‌به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كران.