بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان باشه
كاتێك ددانه‌كان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، ده‌بێته هۆی ناشرینی پێكه‌نین‌و
له‌جوانییه‌كانی ڕوخسار كه‌م ده‌كاته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كان
به‌سپێتی بمێننه‌وه، ته‌نها پێویستت به‌توێكڵی مۆزه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین‌و كانزاكان. پزیشكانی ته‌ندروستی هێما به‌وه‌ده‌كه‌ن، ددانه‌كان بشۆردرێت به‌ده‌رمانی ددان، دواتر توێكڵی مۆزی پێدابهێنرێت بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توێكڵی مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به (پۆتاسیۆم‌و مه‌گنسیۆم), ئه‌و كاره‌ش دووباره بكرێته‌وه، پێش نوستن ده‌توانیت توێكڵی مۆزه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بهێڵیته‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات.