گه‌شتی ئاسمانی (سلێمانی_ به‌ریتانیا) ده‌ستپێده‌كات
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م گشتی فڕۆكه‌وانی تیادا ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام به‌هه‌وڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ژماره‌ی گه‌شته‌كان‌و هێڵه ئاسمانیه‌كان به‌رده‌وام له‌زیاد بوندان، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا (دانا محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، پاش هه‌وڵێكی زۆر توانیان هێڵی ئاسمانیی (له‌نده‌ن-سلێمانی) و (سلێمانی- له‌نده‌ن) دابینبكه‌ن، بڕیاره سبه‌ینێ (8)ی مارس به‌رامبه‌ر به (17)ی ڕه‌شه‌مێ ی كوردی، یه‌كه‌م فڕۆكه له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی سلێمانی.
دانا محه‌مه‌د ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌و گه‌شته له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.