لۆلان رۆڵی سەرەکی دەبینێت

لۆلان ئازاد بە رۆژنامەی (کوردمیلۆدی)ی راگەیاند “لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی “ئانا هیتا” رۆڵی سەرەکیم هەیە، کە کاری وێنەگرتنی ئەو درامایە بەکۆتا هاتووەو لە ئایندەیەکی نێزیکدا لە یەکێک لە کەناڵەکان پەخش دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەش داوە، کە ئەم درامایە لە نووسینی دکتۆرە “کوردستان موکریانی” ییەو کاری دەرهێنانی لە لایەن “محەمەد جانۆ” بۆ دەکرێت، دراماکەش باس لە سەردەمی راپەڕینی گەلی کورد دەکات”.