شه‌كیلا نەورۆز لەهەولێرە

شڤان بارزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ به (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "ساڵی پار به‌نیازبووین شه‌كیلا بێنین بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وكات له‌به‌ر چه‌ند كۆنسێرتێكی دیكه نه‌یتوانی بێته كوردستان، بۆیه ئێمه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان به‌باشزانی".".شڤان بارزانی گوتیشی "گۆرانیبێژ فرمسێك وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری له‌كۆنسێرته‌كه ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ گۆڤاری (سڤیل) ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌وان ویستیان دوو كۆنسێرت له‌هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی ئه‌منی سلێمانی هاوكاری ئه‌وانی نه‌كردووه، "له‌به‌رئه‌وه كۆنسێرته‌كه ته‌نیا له‌هه‌ولێر ده‌بێت و گله‌یمان له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیدار و ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌یه".شڤان بارزانی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن شه‌كیلا به‌نیاز بووه بێته سلێمانی به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌و شته مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه بوو، هێرۆ خان ویستی داوه‌تی سلێمانی بكات، به‌ڵام شه‌كیلا ره‌تی كرده‌وه، چونكه به‌ڵێنی دابوو ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه بێته كوردستان، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌سلێمانی كه‌س هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كرد تاوه‌كو له‌وێش كۆنسێرتی بۆ بكه‌ین".شه‌كیلا به‌ره‌گه‌ز فارسه و تائێستا سی گۆرانی به‌زمانی كوردی گوتووه، كه به‌هۆیه‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌كوردستان بۆخۆی دروستكردووه.
شڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆمپانیای تیكۆ جگه له‌كۆنسێرت، به‌نیازه له‌كوردستان گۆرانییه‌ك بۆ شه‌كیلا كلیپ بكات.