کەریم کابان باری تەندروستی ناجێگیرە
هونەرمەندی ناسراو و دەنگخۆشی شاری سلێمانی “کەریم کابان” باری تەندروستی
ناجێگیرە.بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، هونەرمەند “کەریم کابان” بەهۆی بەسەرچوونی تەمەنەوە توشی چەندین نەخۆشی بووەو باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئەو هونەرمەندە کە لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ئێستادا تووشی نەخۆشی لە بیرچوونەوە هاتووە.
کەریم کابان یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی و گۆرانی “یاران وەسیەتم” یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی.
(کوردمیلۆدی)