ئایا ژن شــــــــه‌ره‌فی پیاوه؟
دابونه‌ریت له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك یاسا‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرام، كه هه‌ندێكجار ده‌سه‌پێندرێت، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵه‌كی دروستبوون، یاخود به‌جۆرێكی دیكه له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌دا، ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان ده‌بێته كلتور‌و لادان لێی‌و به‌سه‌ره‌ڕۆیی‌و سه‌ركێشی داده‌نرێت.
هه‌رچه‌نده كلتور ناسنامه‌ی گه‌له‌و یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و ئاستی ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌خات، به‌ڵام كلتوری زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان، زۆر تاكه‌م ڕه‌گه‌زێك یان چین‌و توێژێك باڵاده‌ست ده‌كه‌ن‌و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌كه‌نه قوربانیی، واته كلتور دروستكه‌ری زۆربه‌ی جیاوازی‌و نایه‌كسانییه‌كانه،