ڕێژه‌ی بارانبارین له‌هه‌رێم
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ده‌ست NNA كه‌وتوون، له‌وه‌رزی بارانبارینه‌وه تائێستا (397.1) ملم باران له‌پارێزگای هه‌ولێر باریوه‌و ته‌نها له‌سنووری (پیرمام)دا (665.4) ملم باران باریوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، له‌پارێزگای سلێمانی به‌ڕێژه‌یه‌كی باش باران باریوه‌و ڕێژه‌ی بارانبارین له‌وه‌رزی بارانبارینه‌وه تائێستا له‌پارێزگاكه‌دا گه‌یشتووه‌ته (517.2) ملم‌و ته‌نها له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ (361) ملم باران باریوه، له‌پارێزگای (دهۆك)یش به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ولێر باران باریوه‌و له‌وه‌رزی بارانباریدا (682.2) ملم باران باریوه‌و (558.5) ملم باران ته‌نها له‌قه‌زای (زاخۆ)دا باریوه.
لای خۆیشیه‌وه (دارا حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی بۆ NNA ڕایگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا شه‌پۆلێكی بارانبارین ڕوو له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌كات.
بیلال جه‌عفه‌ر